عێراق به‌شێك له ئه‌په‌كانی فه‌یسبووك و واتس‌ئاپ و ژماره‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌خات
خۆپیشانده‌ران تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كان به‌كارده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، هه‌ندێك له ئه‌په‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و واتس‌ئاپ و به‌شێك له پێگه‌كانی دیكه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق داخران.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، كه له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گواستوویانه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌شی هه‌ندێك له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌ك پرۆگرامی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ندێك پارێزگای عێراق داخراون.
وه‌ك راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، هۆكاری داخستنی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و توندوتیژیانه‌یه، كه ماوه‌ی دوو رۆژه به‌غدای پایته‌خت و به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكانی خۆپیشاندان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
له ئێواره‌ی دوێنێوه خۆپیشاندانێكی نیمچه سه‌رانسه‌ری شاری به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت و گرژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه، به شێوه‌یه‌ك، ته‌نیا له شه‌وی رابردوو 3 كه‌س له شاری به‌غدا كوژراون و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
H.B