زیاتر له 700 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
په‌نابه‌رێك له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریا گیراوه كه ده‌یویست به مه‌له بپه‌ڕێته‌وه یۆنان

K24 - هه‌ولێر:
لە ماوەى سێ ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی دەریاوانى تورکیا لە ئیزمیر 720 کۆچبەری دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بڕۆنە دەرەوەى وڵات.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی بڵاویكرده‌وه، لە 29ی ئەیلوول بۆ 1ی تشرینی یەکەمی 2019، تیمەکانى پۆلیسی دەریاوانی پارێزگای ئیزمیر، چەند ئۆپه‌راسیۆنێکیان لەدژی کۆچی نایاسایی کۆچبەران ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، تیمەکان زانیاری‌یان دەستکەوتووە کە "له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراون".
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدوای پشکنین بۆ به‌له‌مه‌كان، 719 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری وڵاتینامه‌ی ئه‌فغانستان و سوریا بوون.
تیمه‌كان كۆچبه‌رێكی دیکەیان ده‌ستگیركرد کە هەڵگری وڵاتینامه‌ی لیبیا بوو و هه‌وڵیداوە به مه‌له‌کردن بپه‌ڕێته‌وه بۆ دوورگه‌ی ساكز لە یۆنان.
به گوێره‌ی هەواڵەکەى ئەنادۆڵو، ئەو 720 كۆچبه‌ره گەیەنراونەتە وشكانی و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر کراون.
ئ. م