به‌په‌له یاریزانێكی بارسێلۆنا له مه‌شقه‌كانی تووشی پێكان بوو
بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی ئینته‌ر میلان دوورخرایه‌وه
له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی ئینته‌ر میلان، جۆنیۆر فیرپۆی یاریزانی بارسێلۆنا تووشی پێكان بوو.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه جۆنیۆر فیرپۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له مه‌شقه‌كان تووشی پێكان بوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م یاریزانه له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی بارسێلۆنا ده‌بێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فیرپۆ ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بوو بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی ئینته‌ر میلان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئه‌و یاریزانه له پلانه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بوو، بۆیه به دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه درز له پلانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان دروست ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئالبا، ئۆمتیتی و ئانسۆ مانی پێكانیان هه‌یه و دوورخراونه‌ته‌وه و به‌شداریكردنی مێسی و دێمبلی دیار نییه.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئینته‌ر تا ئێستا شه‌شجار سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كردووه و پێنج یاری دۆڕاندووه.
