به‌ڤیدیۆ.. له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ئاگر له ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێته‌وه و منداڵێك له‌ناوی ده‌سووتێت
تا دێت خۆپیشاندانه‌كانی عێراق فراوانتر ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زیاتری خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی عێراق رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له به‌غدای پایته‌خت، ئاگر له ئۆتۆمبیلێك به‌رده‌درێت و منداڵێك له‌ناوی ده‌سووتێت.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش كه به‌شێكیان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رووداوی سووتانی ئۆتۆمبیله‌كه له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ی باشووری به‌غدا روویداوه و له كاتێكدا بووه، كه گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه و گڕی گرتووه به‌و هۆیشه‌وه منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه سووتاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماوه‌ی 2 رۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شاری به‌غدا و زۆرێك له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ته‌نیوه، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران چه‌كی راسته‌قینه و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا شه‌وی رابردوو 3 كه‌س كوژراون و زیاتر له 200 كه‌س بریندار بوونه.
H.B