خۆپیشانده‌ران له به‌غدا رێگه‌ی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یان داخست
له پردی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ڕۆن
K24 - به‌غدا:
ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران له به‌غدا، چوونه‌ته سه‌ر رێگه‌ی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه و رێگه‌ی سه‌ره‌كیان گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی و گه‌شته‌كان وه‌كو خۆیان به‌رده‌وامن.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشانده‌ران، له پردی كۆماری به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌رباز بوونه و هێزێكی ئه‌منی زۆریش له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
هاوكات له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقاڕ، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه و به زه‌بری چه‌ك و فیشه‌ك، هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌ده‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له پارێزگاكه راگه‌یاندووه.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا، دوو خۆپیشانده‌ر له به‌غدا و دووانی دیكه‌ش له زیقار گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبێلدا سووتاو گیانی له‌ده‌ستدا، تا ئێستاش 82 كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوونه.
تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كان له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌ده‌ن.
ئ. م