وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه
داوا له كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌كات پارێزگاری له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له دوێنێوه شاری به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به فه‌رمانێك سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه و داوشیان لێ ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.
نه‌جاح شه‌مه‌ری به نووسراوێك فه‌رمان به ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن.
داواش له هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات، پارێزگاری له هه‌موو باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان و جه‌ختیشی له دان به‌خۆداگرتنی هێزه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كرده‌وه.
ماوه‌ی 2 رۆژه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی بێگاری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار خۆپیشاندانێكی فراوان زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌منی، ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
H.B