هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و گه‌شتیارییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و هاوتا كرماشانییه‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاداشته‌ 16 خاڵییه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

پارێزگاری كرماشان سەردانی پارێزگای ھەڵه‌بجەی كردووە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونایشدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێێكەوتنە 16 خاڵییەكەی نێوان حكوومەتی ھەێمی كوردستان حكومەتی ئێران لەبارەی بازرگانی و گەشتیاریدا كرایەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی بەفەرمیكردنی دەروازە سنووریەكان و فراوانكردنی كاری بازرگانی و گەشتیاری له‌ نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان كرده‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری كرماشان رایگه‌یاند، حكوومەتی ئێران مەرزی شوشمێ و پشتەی بەفەرمی ناساندووە.

H.B