سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یان بۆ دۆخی خۆپێشاندانه‌كان ئه‌نجامدا
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی كۆماری ئه‌نجام ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ و دوێنێی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له كۆشكی كۆماری ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، خۆپیشاندان و گرژییه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و خۆپیشانده‌ران له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، زیقار و میسان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و چه‌ندین باره‌گای رێكخراوی به‌در و عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و باره‌گای حزبی ده‌عوه و باره‌گای ره‌وتی حیكمه‌یان سووتاندووه، وێڕای سووتاندنی بینایه‌ی پارێزگای میسان و به‌شێك له بینایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار.
هه‌ر به هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌زیری به‌رگری عێراق به فه‌رمانێك سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان خسته ئاماده‌باشییه‌وه و داوشیان لێ ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.
نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق به نووسراوێك فه‌رمان به ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن.
داواش له هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات، پارێزگاری له هه‌موو باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان بكه‌ن و جه‌ختیشی له دان به‌خۆداگرتنی هێزه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كرده‌وه.
H.B