توركیا لەبارەی دۆخی عێراق ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی
"ھاووڵاتیان خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه"
K24 - ھەولێر
بەھۆی خۆپیشاندانەكانی لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیانی كە خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتكردن بۆ عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ "به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت كه له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و هاووڵاتیانه‌شمان كه له ئێستادا له‌و وڵاته‌ن له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و ئاگاداریانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و هۆشیاربن له‌باره‌ی ئاسایشی كه‌سییان''.
چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە و تائێستا 12 كەس كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش لە ھاووڵاتیی و كارمەندانی ھێزەكانی ناوخۆ بریندارن.
ھ.م