به فه‌رمی خولی نایابی عێراق وه‌ستێنرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق به‌هۆی ناسه‌قامگیری و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری بۆ كاتێكی نادیار دواخران.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق كه بڕیاربوو له به‌غدا و پارێزگاكانی باشوور به‌ڕێوه‌بچن به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابردوو بۆ كاتێكی دیكه دوا ده‌خرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ته‌نیا یارییه‌كانی شاری به‌سرا و یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر و نه‌فت به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق به یاریی نێوان زاخۆ و كاره‌با ده‌ستیپێكرد كه ئه‌م یارییه دوێنێ ئه‌نجامدرا و زاخۆ تووشی شكست بوو، كاره‌باش به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه به كاتی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت تا ئه‌و كاته‌ی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن.