هاوڕێیه‌كی منداڵی كریستیانۆ چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
ده‌ڵێت: له یه‌كه‌م ساتی بینینی كریستیانۆ هه‌موومان شۆك بووین
خۆزێ فۆنتی هاوڕێی دێرینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانی ئێستای یانه‌ی لیلی فره‌نسا له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی Talk Sportـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، چه‌ند نهێنییه‌كی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس ئاشكرا ده‌كات.
خۆزێ فۆنتی كه پێشتر هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له تیپی لاوانی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی یارییان كردووه و له‌مباره‌یه‌وه فۆنتی ده‌ڵێت: مه‌شق و راهێنانی به‌رده‌وامی كریستیانۆ له ته‌مه‌نی 15 ساڵی هه‌موومانی شۆك كرد بوو، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك په‌رۆشی راهێنانه‌كان بوو ته‌نانه‌ت له رۆژی پشووه‌كانیش به ته‌نیا و به دزییه‌وه مه‌شقی ده‌كرد.
فۆنتی زیاتر ده‌ڵێت: له یه‌كه‌م ساتی بینینی كریستیانۆ زۆر سه‌رسام بووم، هه‌موومان هه‌ستمان كرد كه ئه‌و جیاوازه له هه‌موو یاریزانه‌كان، به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا به‌هێزتر بێت و له هه‌مووان خێراتر بێت.
خۆزێ فۆنتی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال یاری كردووه درێسی یانه‌كانی بێنفیكا، كریستاڵ پاڵاس، وێستهام و ساوسامپتن و چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی پۆشیوه.
