ئێران له بارهی سهردانی عێراقهوه هۆشداری به هاووڵاتیانی دهدات
ئێران بێدەنگی شكاند
K24 – ههولێر:
لەبەرامبەر ئاڵۆزییەکانی عێراقدا، ئێران بێدەنگی شكاند و خۆپیشاندانەکان لەبەرژەوەندی گەلی عێراق نازانێت، هاوکات داوا هاوڵاتییەکانى دەکات سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگهیاند، کە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نیین و نەیاران کەڵکی نابەجێی لێ وەردەگرن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سەرجەم حزبەکان و بەرپرسان و رێبەرانی ئایینی عێراق هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدەن و رێگە بە بەردەوامبوونی ئەو دۆخە ئاڵۆزە نادەن.
لەدرێژەی راگەیاندنەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە هاووڵاتیانى دەکات تا ئەوکاتەی ئاڵۆزییەکانی عێراق بەردەوام دەبێت سەردانى عێراق نەکەن.
هەر ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی ئێران بەهۆی گرژییەکانی عێراق، دوو دەروازەی سنووریان لەگەڵ ئەو وڵاتە داخستووە.


