به ڤیدیۆ.. ژنه كلێنكس فرۆشێك به‌م جۆره هاوكاری خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كات
ئافره‌تێكی هه‌ژاری كلێنكس فرۆشه
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكی كلێنكس فرۆش، له شاری به‌غدا، به دابه‌شكردنی ئه‌و كلێنكسانه‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆزی و داهاتی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی، هاوكاری ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات، كه له توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بریندار بوون، یان به هۆی گازی فرمێسك رێژه‌وه، ئاو له چاویان ده‌هات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن دێت، ئه‌و ژنه راده‌كات به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری برینداره‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ چواره‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپی ره‌وشی ژیان هاووڵاتیان خۆپیشاندان دژی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
هذه العراقية تبيع المناديل، وحين رأت المتظاهرين يركضون هربًا من الغاز المسيل للدموع وزعت عليهم المناديل مجانًا ليمسحوا دموعهم ويغطوا وجوههم.#مظاهرات_العراق
— Wajd Bouabdallah (@tounsiahourra) October 2, 2019
pic.twitter.com/v8J634v5Op