عادل عەبدولمەھدی ھەوڵی کوژاندنەوەی مەیدانی گڕگرتووی عێراق دەدات
سه‌رۆك وه‌زیران داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له وتارێكدا داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێ بدرێت.
دوای سێ رۆژ له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران داوای ئارامی له هاووڵاتیان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری كرد.
له وتارێكدا، كه ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی ئه‌لعێراقییه په‌خشیكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری پێ بده‌ن و دوور له پشكپشكێنه‌ی سیاسیی بتوانێت گۆڕانكاری بكات.
گوتیشی: چاره‌سه‌ری سیحریی له ئارادا نییه بۆ كێشه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربچێت و هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار مووچه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها به خۆپیشانده‌رانی گوت: ده‌نگتان بیسترا و ئه‌و داوایه‌ی هه‌تانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی داواكارییه‌كی ره‌وایه.