كوه‌یت له باره‌ی سه‌ردانی عێراقه‌وه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی
سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت داوای له هاووڵاتیانی كرد، سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداری داوه‌ته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به نیازی سه‌ردانی عێراق بوونه و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه به هۆی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان، سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له‌و هاووڵاتیانه‌ی كردووه، كه ئێستا له عێراقن، تا ئه‌و په‌ڕی توانایان نزیكی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌گونجێت تا زووه عێراق به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه‌وه وڵاته‌كه‌یان.