ئۆرسولا مووچه‌ی 28 هه‌زار یۆرۆیه و له ژوورێكی بچووكی نووسینگه‌كه‌ی ده‌خه‌وێت
بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت بچێت شوقه‌یه‌ك به كرێ بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی كۆمیسیارانی ئه‌وروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، مانگانه مووچه‌كه‌ی 28 هه‌زار یۆرۆیه، به‌ڵام بڕیاریداوه له ژوورێكی بچووكی نزیك له نووسینگه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و بخه‌وێت.
ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانییه ته‌مه‌نی 60 ساڵه و داوای له یاریده‌ده‌ره‌كانی كردووه، له پاڵ نووسینگه‌كه‌یدا ژوورێكی بچووكی بۆ درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت بچێت شوقه‌یه‌ك به كرێ بگرێت و هه‌ر له پاڵ كاره‌كه‌یدا پشوو بدات و ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، له یه‌كی نۆڤێبمبه‌ری داهاتوو به ره‌سمی به‌رپرسیارێتییه نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و ماڵیشی له شاری هانۆڤه‌ره و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆشكی كۆمیسیارانی ئه‌وروپادا ده‌مێنێته‌وه.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، باوه‌ڕی وایه، ئه‌گه‌ر له‌و ژووره بچووكه بژیت، له جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی برۆكسل دوور ده‌كه‌وێته‌وه و هاوكات باشتر ده‌توانێت سوود له كاته‌كانی ببینێت.
مووچه‌ی مانگانه‌ی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، 28 هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت و 4 هه‌زار و 185 یۆرۆش بۆ كرێی شوقه پێی ده‌درێت، به‌ڵام به نیاز نییه شوقه بگرێت.

یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی رایگه‌یاندووه، ئه‌ركه‌كه‌ی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، زه‌حمه‌ته و لانیكه‌م رۆژانه پێویسته 18 كاتژمێر په‌یوه‌ستی ده‌وام بێت.