پێنتاگۆن: په‌یوه‌ندی به‌رگری ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه
له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فه‌یاز كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی "په‌یوه‌ندی به‌رگری ستراتیژی" له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی مارك ئسپر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) و سه‌رۆك ئه‌ركان مارك میلی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فه‌یاز، ره‌وشی ئه‌منی عێراق خرایه به‌رباس.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پێنتاگۆن رایگه‌یاند، بازنه‌یه‌كی فراوانی پرسه‌كانی به‌رگری تاوتوێكران و چۆنێتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق خرانه به‌رباس.
هه‌روه‌ها هاتووه: وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێزانینی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ نرخاندنی پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له لایه‌ن به‌غداوه.
سباره‌ت به شه‌ڕی دژ به رێكخراوی داعش، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرێت.