ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرزبووەوە
تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە
K24 – هه‌ولێر:
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق بۆ 44 کەس بەرزبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی کوژراوان بۆ 44 کەس بەرزبووەتەوە، زۆرینەی ئەم 44 کەسەش، لە 24ی کاتژمێری رابردوو کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی AFP ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و تاکو ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای سێ رۆژ له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران داوای ئارامی له هاووڵاتیان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری كرد.
له وتارێكدا، كه ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی ئه‌لعێراقییه په‌خشیكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری پێ بده‌ن و دوور له پشكپشكێنه‌ی سیاسیی بتوانێت گۆڕانكاری بكات.
گوتیشی: چاره‌سه‌ری سیحریی له ئارادا نییه بۆ كێشه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربچێت و هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار مووچه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێ بدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، چوارەم رۆژی خۆپیشاندانەکان بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش، هێزە ئەمنییەکان ئامادەکارییان کردووە.
H.J