سیستانی: حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان هیچی نوێیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه
پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عی زۆرینه‌ی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی له رێی په‌یامێكه‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د سافی له كه‌ربه‌لا ئاراسته‌ی كرد، رایگه‌یاند، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
سیستانی له په‌یامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی عێراقیش كردووه و به شكستخواردوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباری كردووه و ره‌خنه‌ی زیاتریشی ئاراسته‌ی نوێنه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی: حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان وه‌ڵامی داخوازی خه‌ڵكیان بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ شتێكیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعدا به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هۆی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و چاودێرییه‌وه، به‌رپرسیارێتی زۆرتری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.