قه‌ته‌ر بۆ هاووڵاتیانی: سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن
نزیكی شوێنی رووداوه‌كان نه‌كه‌ونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار كرده‌وه، سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له عێراقن و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، كه نزیكی شوێنی رووداوه‌كان نه‌كه‌ونه‌وه.
هه‌روه‌ها داوای له قه‌ته‌رییه‌كان كردووه، هه‌رچی زووتره و پێیان ده‌كرێت عێراق به‌جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
دوای كوه‌یت، قه‌ته‌ر دووه‌م وڵاتی عه‌ره‌بییه هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.