به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاریی كوژرانی 5 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان ده‌خاته‌ڕوو
بنه‌ماڵه‌ی "تاوانبار" له‌گه‌ڵ ماڵه‌كه ئاشنایه‌تیان هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له باره‌ی رووداوی كوژرانی پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، "بكوژ" ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه هه‌بووه و بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، هه‌مووانی كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، "تاوانبار" سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ی كوشتووه، دواتریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژن و منداڵه‌كانیشی كوشتووه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو لا ئاشنایه‌تیان هه‌بووه و یه‌كدیان ناسیوه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و خێزانه ئاواره‌ن، ماوه‌یه‌كی زۆره نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانن و ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش هه‌یه.
ئاشكراشی كرد، تاوانه‌كه‌ی به چه‌كی "كڵاشنیكۆڤ" ئه‌نجامداوه، دواتریش به ئۆتۆمبێلی خۆی، كه له جۆری "تۆیۆتا لاندكروزه‌ر – مۆنیكا"، ته‌رمه‌كانی بۆ مه‌زره‌عه‌یه‌ك گواستووه‌ته‌وه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی "بكوژه‌كه"ش، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند، "تاوانبار" ناوی (فه‌ره‌یدون كه‌ریم ره‌مه‌زان)ـه و له دایكبووی 1976ـه، ئێستا ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، باسی له‌وه‌ش كرد، تاوانه‌كه به چه‌كی كلاشنیكۆڤ ئه‌نجامدراوه و چه‌كه‌كه‌ش هی خودی "بكوژه‌كه" بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، سێ كه‌س تۆمه‌تبار كران، به‌ڵام دواتر "بكوژی سه‌ره‌كی" ده‌ستنیشانكرا و ده‌ستگیركرا.
وه‌ك باسیشی كرد، به گوێره‌ی مادده‌ی 406 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، دادگا بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
بگوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاری خێزانه‌كه، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی گوندی كرزێرۆی ناوچه‌ی دێركن له رۆژئاوای كوردستان.
ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه:
به‌سام حسێن مشۆ، باوك
سۆلین نه‌زیر، دایك
حسێن به‌سام مشۆ، 13 ساڵ
رۆشكا به‌سام مشۆ، 10 ساڵ
محه‌مه‌د به‌سام مشۆ، 5 ساڵ.
ئ. م