ئێران دەروازەی خوسرەوی سنووری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان داخرابوو

K24 – هه‌ولێر:

حوسێن زولفەقاری، جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئاسیشی ئێران، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی چلەی ئیمام حوسێنە رایگەیاند، دەروازەی خوسرەوی سنووری لەگەڵ عێراق ئەمڕۆ هەینی دەکرێتەوە.

گووتیشی: "دەروازەی خوسرەوی رۆژی هەینی جارێکی دیکە دەکرێتەوە هەروەک دەسەڵاتدارانی عێراقی پێیان راگەیاندووین".

جێگەی ئاماژەی سەرلەبەیانی دوێنی پێنجشەممە بەهۆی هەڵکشانی خۆپیشاندانەکان ئێران هەردوو دەروازەی خوسرەوی و چەزابەی بە رووی عێراق داخست.

ئ. م