پەرلەمانی عێراق تاوتوێی خۆپیشاندانەكان دەكات
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆده‌بێته‌وه
K24 - ھەولێر
ئەمرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی دۆخی ئێستای وڵات و خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
به‌گوێرەی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت ده‌كرێت به داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه "له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران تاوتوێ ده‌كرێن و هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له 5% مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ هه‌ژاران دابین بكرێت و 25 هه‌زار هه‌لی كاریش به خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان ده‌درێت".
ھاوكات كوتلەی سائیرون و میحوەری وەتەنی ئەندامێتی فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمان ھەڵپەساردووە و فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش لە دانیشتنی ئەمڕۆ بەشداری ناكات.
ھ.م