قەدەغەی ھاتووچۆ لە بەغدا ھەڵگیرا
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا
K24 - ھەولێر
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا هەڵگیرا، بەڵام لە چەند شوێنێکی دیکەی عێراق هەرماوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاشکرایکرد، فەرمانیان لەلایەن عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکراوە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی چەند سەرچاوەیەك، تا ئێستا لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق، کە خۆپیشاندانیان تێدا بەردەوامە، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوامە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، گەیشتە زیاتر لە 60 کەس، کە 18یان تەنیا لە بەغدا بوون، هەروەها هەزار و 600 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. ئەمەش لەکاتێکدایە، بە بەراورد بە چەند شارێکی دیکە، بەغدا ئێستا ئارامترە و خۆپیشاندانەکان کەمبوونەتەوە.
ھ.م