عەلاوی دەستپێشخەرییەك بۆ ھێوركردنەوەی دۆخی عێراق دەخاتەڕوو
"دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق دەستپێشخەرییەک پێشکەش بە حکوومەتی عێراق دەكات.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە لەبارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان، داوا لە حکوومەت دەکات، بە شەهید هەژمار بکرێن و هاوشێوەی کوژراوانی شەڕی داعش مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، هەروەها داوا دەکات، حکومەت مووچەیەک بۆ ئەو کەسانە دیاریبکات، کە بێکارن، تاوەکو دادەمەزرێن.
وەك لە دەستپێشخەریەكە ھاتووە، سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە هەروەها داوا دەکات، تەواوی گەندەڵکاران لە حکوومەت دووربخرێنەوە و خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراویش ئازاد بکرێن.
عەلاوی ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە گەندەڵکاران بەشێوەیەکی ئاشکراو لەبەردەم خەڵکدا دادگایی بکرێن.
ھ.م