"گریزمان بۆ پاریس سانجێرمان و نێیمار بۆ بارسێلۆنا"
"چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا كۆتایی نه‌هاتووه"
چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا له پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ بارسێلۆنا كۆتایی نه‌هاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و چه‌ندان سه‌رچاوه له ئیسپانیا و فره‌نسا زانیاری نوێیان له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار خسۆته‌ڕوو.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له هاوینی رابردوو له گواستنه‌وه‌ی نێیمار شكستی هێنا، به‌ڵام له گواستنه‌وه زستانه ده‌ست به هه‌وڵه‌كانی ده‌كاته‌وه و كۆڵنادات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ئاماده‌یه ئانتوان گریزمان تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا بكات.
هه‌ریه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا و پێگه‌ی (Le10Sport)ـی فره‌نسا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا ئاماده‌یه له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار، ده‌ستبه‌رداری گریزمان بیت.
