خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
"ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن دوای رێوڕه‌سمی ئهرهبهعینییه ههڵدهكوتینه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز"
K24- هه‌ولێر:
نوێنەری خۆپیشاندەران بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و مه‌رجه‌كانیان راده‌ستكرد.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پەرلەمان بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان ژمارەیەک مەرجیان هەبووە، لەوانە دابینکردنی هەلیکار و دامەزراندن، هەروەها پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بە کرێنشینان، بڕینەوەی مووچە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان و دوورخستنەوەی هەریەک لە زکرە عەلووش لە پۆستی ئەمینداری بەغدا و پارێزگاری کەربەلا لە پۆستەکەیاندا.
پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی: هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، راگرتنی پرۆسەی تێکدانی خانووە زیادەڕۆکان و ئازادکردنی خۆپیشاندەران به‌شێكی ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه.
ئاماژەی بەوەشدا، خۆپیشاندەران رایانگەیاندووە، تا کۆتاییهاتنی رێوڕەسمی ئەربەعینییە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، ئەوا دەچنە ناو ناوچەی سەوز و هێرشدەکەنە سەر حکوومەت و پەرلەمان.
H.B