جیهان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دێته ده‌نگ
داوای جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی عێراق نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌هێنێته ده‌نگ و، داوای گفتوگۆی خێرای نێوان حكوومه‌تی عێراق و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، نیگه‌رانی خۆشیان له كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان نیشان ده‌ده‌ن.
ستیڤان دوجاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به چڕی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات و داواكاره وه‌ك هه‌نگاوێكی خێرا، گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تی عێراق و خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان بوه‌ستێنرێت.
وه‌ك دوجاریك دووپاتیكرده‌وه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جەخت له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی داوا لە عێراق دەکات، کار بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران بکات.
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بارەی خۆپیشاندانەکان نیگەرانی لە کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان دەردەبڕێت و داوا لە حکوومەتی عێراقیش دەکات، داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێبکات و لەو رێگەیەشەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت.
هەروەها داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، بارودۆخەکە ئاسایی بکاتەوە و لە به‌كارهێنانی تووندوتیژیش دووربکەوێتەوە.
H.B