حه‌لبووسی: بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌ست به چه‌ند رێوشوێنێكی پێویست ده‌كرێت
هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌رۆیه‌كان راده‌گیرێت و 50 هه‌زار كارگه‌ش ده‌خرێنه‌وه كار و دامه‌زراندنیش ده‌ستپێده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گیه‌نێت: بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، ده‌ست به چه‌ند رێوشوێنێكی پێویست ده‌كرێت و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ده‌رگای دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كرێته‌وه و هه‌ڵمه‌تی لابردنی خانووه زێده‌ڕۆییه‌كانیش ده‌ستبه‌جێ راده‌گیرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی له گووتارێكدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران، جه‌ختیی كرده‌وه، حكوومه‌ت كار له‌سه‌ر ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌كات و نزیكه‌ی 50 هه‌زار كارگه‌ی له كاركه‌وتووش به گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه.
حه‌لبووسی روونیشیكرده‌وه 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی پارێزگاكان دروست ده‌كرێت و هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كانیش راده‌گیرێت، چونكه به گووته‌ی حه‌لبووسی، ناكرێت به بێ جێگره‌وه، خانووی زیاده‌ڕۆ بڕوخێندرێت.
گوتیشی: یه‌كێك له راسپارده‌كان كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سڕ بكرێت، یانیش هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و شاره‌وانییه‌كانی راگرت و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كاره‌كانیان سڕ ده‌كرێت.
H.B