به‌فه‌رمی ئه‌كره‌م سه‌لمان له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر دووركه‌وته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهه
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا هه‌واڵه‌كه‌ی دوێنێی كوردستان24ـی پشتڕاستكرده‌وه و رۆیشتنی ئه‌كره‌م سه‌لمانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2019، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، ئه‌كره‌م سه‌لمان هاوشانی حه‌یده‌ر مه‌حموودی یاریده‌ده‌ری گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
ئه‌كره‌م سه‌لمان له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی عێراق شوێنی نازم شاكری گرته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش 3 یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و نیگه‌رانی هانده‌رانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
كوردستان24 دوێنێ له راپۆرته هه‌واڵیكدا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمان و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌كره‌م سه‌لمانی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، پێشتر دووجاری دیكه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرتووه و نازناوێكی خولی نایابی عێراقیشی بۆ یانه كوردییه‌كه بردۆته‌وه.
