تاران ستراتیژیه‌ته نوێیه‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌یارانی ئاشكرا ده‌كات
"سوپای پاسداران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا سڵ ناكاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه، "تاران ئه‌و قۆناخه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه ته‌نیا به‌رگری له‌خۆی بكات، ئێستا توانای وه‌شاندنی گورزی دژبه‌ری بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌یه".
یه‌دوڵڵا جوانی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپار پاسداران بۆ كاروباری سیاسی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاند، "ئێستا سوپای پاسداران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل سڵ ناكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نییه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "رێككاره‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه پشت به پێوانه‌كردنی ورد ده‌به‌ستێت و له كاتی گونجاو ده‌بێت".
جوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین حار رایگه‌یاندووه، سیاسه‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌كه بریتییه له "پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه"، گوتیشی: "كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه به هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز له ئه‌ستۆ بگرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ئامانجكردنی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا وایكرد، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی د‌رك به تواناكانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "ئه‌مه مانای وایه تواناكانی ئێران قۆناخی به‌رگری تێپه‌ڕاندووه و ئێستا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی هه‌یه، هه‌روه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه تواناكانی ئێرانیان بینی و ره‌فتاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و بهریتانییهكانیشیان بینی".
H.B