"19 خۆپیشاندەری دیكە لە عێراق كوژران"

ژمارەی كوژرا و بریندارەكان زیاد دەبێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی زانیارییەكان 19 کەسی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی شارەكانی عێراق کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پێنج خۆپیشاندەری دیکەی عێراقی، بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کوژران. ھاوكات ئاژانسی ئه‌سیۆشیەتد پرێسیش بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ 19 كه‌سی دیکە له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شارە جیاوازەکانی عێراقدا كوژراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا بە وردی ژمارەی کوژراوان دیار نییە و ئاماری جیاواز بڵاودەکرێتەوە، بەڵام وەک هەندێک سەرچاوە باسی دەکەن، ژمارەی کوژراوان لە 100 کەس زیاترە و نزیکەی چوار هەزار کەسیش برینداربوون.

لە 1/10/2019 خۆپیشاندان لە بەغدا شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكرد و ئاڵۆزیی لێكەوتەوە، لەپێناو ئاساییكردنەوەی دۆخەكە بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق قەدەغەی ھاتووچۆ لە بەغدا ھەڵگیرا و چەند بەڵێنێكیش بە نوێنەری خۆپیشاندەران دراوە.

ھ.م