پلانی چاكسازییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرا ده‌بێت
ئایا بیری له ده‌ست له كاركێشانه‌وه كردووه‌ته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سێكی نزیكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی "پلانێكی چاكسازیی" سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات كه له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه فراوانه‌كانی عێراقدا به نیازه ئه‌نجامی بدات، چونكه داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌شی زۆریان داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/10/2019، رۆژنامه‌ی (العربي الجديد) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئۆفیسی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه رایگه‌یاندووه: "سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێك داوه بۆ چاكسازیی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی ئاماده‌كراوه و خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه له ئه‌بو جیهاد هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كه‌ی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران دیارترین كه‌سه‌كانن له تیمی چاكسازییه‌كه‌دا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه، چاكسازییه‌كه گۆڕانكاریی وه‌زاری فراوان و پێكهێنانی دادگایه‌كی باڵا به ده‌سه‌ڵاتی فراوان كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌كانی پێشوو و ئه‌وانه‌شی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كراون له خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها له‌و پلانه‌دا پرۆگرامێكی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری راده‌گه‌یێنرێ و چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گیرێته‌به‌ر، دیارترینیان دیاریكردنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و خێزانانه و پێدانی قه‌رزری مامناوه‌ند و بچووك ده‌گرێته‌وه.
جگه له‌وه‌ش كاراكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و دامه‌زراندنی گه‌نجه‌كان له شوێنی خانه‌نشینه‌كان. هه‌روه‌ها پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ئه‌كادیمییه‌كان و شاره‌زایان و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بۆ خستنه‌ڕووی پێشنیاز و سه‌رنجه‌كانیان بۆ حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له وتاری هه‌ینی رابردوو داوای ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆفیسه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌م كاته‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت، چونكه ئه‌و به‌رپرس نییه له خراپه‌كاری و كێشه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی پێشتر، پێویست نییه شه‌قامی عێراقی و كوتله سیاسییه‌كان ئه‌و كه‌موكورتی و كێشانه بخه‌نه ئه‌ستۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
هه‌روه‌ها پلانێكی دیكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی خستووه‌ته روو و گوتوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی له هه‌مووكات نزیكتره له پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی.