چەند بەڵێنێک لە عادل عەبدولمەهدیەوە
پڕۆژەیەکی چاکسازیی راگەیاند
K24 – ههولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و چەند خاڵێکی چاکسازیی راگەیاند.
سەرۆک وەزیران رایگەیاند: "کار بۆ دانی قەرزی بچووک، چاکسازیی لە ئیدارەدان، بنبڕکردنی هەژاریی، دروستکردنی هەلی کار، نەهێشتنی گەندەڵی، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون و بڕینی دوو مووچەیی دەکەین".
راشیگەیاند: "ئێمە بەرەو پیری داواکاریی هاووڵاتیانەوە دەچین و کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکەین و لە دانیشتەکانی داهاتوو تەواوی خاڵەکان ئاشکرا دەکەم".
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "دەوڵەتی عێراق لە هەموو رووەکانەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. ئێستا کارەبا و کشتووکاڵ لە پێشوو باشترن، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهێزترن و وڵاتێکی یەکگرتووترمان هەیە".
سێ شەممەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق دەستیان پێکرد و بەهۆیەوە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکە برینداربوون.
H.j