پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە
داوای پارێزگار بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەنگی لەسەر درا
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا داوای پارێزگاری بەغدا، فەلاح جەزائیری بۆ دەستلەکارکێشانەوە قبووڵ کرد.
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە کۆی دەنگ فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار دوورخستووەتەوە و پۆ پڕکردنەوەی پۆستەکەش دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کردەوە.
پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بە یەک هەفتە، پارێزگاری بەغدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر داواکەی درا.
دوا چەند رۆژ لە خۆپیشاندان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنی داوە کە داواکاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات و ئەمڕۆش چەند چاکسازییەکی راگەیاند.
لە سێ شەممەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی عێراق بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریی و زۆری گەندەڵی دەستیپێکرد، بەهۆیەوە 100 کەس کوژراون و نزیکەی چوار هەزاری دیکە بریندار بوون.
H.J