ئەڵمانیا: ئەگەر هەیە لێشاوێکی دیکەی پەنابەران روو لە ئەوروپا بکات

هۆشداریی دەدات

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، رەنگە بەمزوانە، هاوشێوەی 2015، شەپۆلێکی گەورە پەنابەران روو لە ئەوروپا بکات.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، هۆرست زیهوفەر لە دوای سەردانکردنی تورکیا و یۆنان رایگەیاند: "دۆخی ئەو دوو وڵاتە باش نییە و دەبێت ئەوروپا کاری زیاتر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی بکات".

راشیگەیاند: "ئەگەر هاوکاری ئەو دوو وڵاتە نەکرێت، لێشاوێکی زۆر گەورەی پەنابەران روو لە ئەوروپا دەکات".

تاکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا و تورکیا رێککەوتننامەی ساڵی 2016ی تایبەت بە پرسی پەنابەران جێبەجێ نەکردووە کە تیایدا بڕی شەش ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەنابەران تەرخان کرا، لە ماوەکانی رابردووش، هەردوو تورکیا و یۆنان داوای هاوکاریی زیاتریان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە.

H.J