توركیا ئامانجی ئۆپراسیۆنی سنووره‌كانی سووریا روونده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی و پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنه‌كه ناكات

K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ڵێت: "دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، به ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌یه له "تیرۆریستان" و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریایه بۆ ولاته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/10/2019 گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ده‌مانه‌وێت له باكووری سووریا درووست بكرێت، نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه:ێتیی خاكی سووریا".
قسه‌كانی كالن هاوكاتی راگه‌یێنراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكایه كه له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، توركیا به‌مزووانه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی له باكووری سووریا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه به‌شداریی له‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كات و نه پاڵپشتیشیان ده‌كات.
كۆشكی سپی ئاشكرای كرد "توركیا بەمزووانە دەست بە ئۆپراسیۆنی ماوە درێژی خۆی دەكات لە باكووری سووریا، بەڵام ئەمەریكا بەشداری و پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە".
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمەریكا دوای شكستپێھێنانی داعش، چیدیكە لە ناوچەكانی باكووری سووریا نامێنێتەوە.
كۆشكی سپی راشیگەیاند "ئەمەریكا زۆر فشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت بۆ لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە".
شەوی رابردوو ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەو لێدوانەی كۆشكی سپیش وەك ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا لێكدەدرێتەوە.