عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی سوپای ده‌ركرد
پۆلیسی فیدراڵی شوێنیان ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به سوپای عێراق كرد هێزه‌كانی له (شاری سه‌در)ـی به‌غدا بكشێنێته‌وه و پۆلیسی فیدراڵی شوێنیان بگرێته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ست به رێوشوێنی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای عێراق كراوه كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هێنرابوونه ناو (شاری سه‌در) له به‌غدا و ئامانجی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌هۆی توندوتیژییه‌كان و ئه‌گه‌ری په‌رچه‌كداری ئه‌و هێزانه دووچای هه‌ڵه نه‌بنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به سوپا كردووه له‌و ناوچه‌یه بچنه ده‌ره‌وه و له بری ئه‌وان پۆلیسی فیدراڵی جێگیر ببن.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه، توندوتیژی لێكهوتهوه و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.
خۆپیشانده‌ران هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقیان به كوشتنی خه‌ڵكی ناڕازیی تۆمه‌تبار كرد، له به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تی عێراق باسی له هه‌وڵێك ده‌كرد بۆ شێواندنی زیاتری دۆخه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌ره‌یان به توندوتیژییه‌كان داوه.