سکۆتلەندییەکان داوای سەربەخۆیی دەکەن

داوای ریفراندۆمێکی دیکە لە سکۆتلەندا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێکزت)هەزاران خۆپیشاندەر لە سکۆتلەندا رژانە سەر شەقام و داوای سەربەخۆیی دەکەن.

لە ساڵی 2014، لە ریفراندۆمێکدا، سکۆتلەندییەکان دژی سەربەخۆیی دەنگیان دا، بەڵام لە ئێستادا سەربەخۆخوازان دەڵێن، بەگوێرەی راپرسییەکان، 62%ی سکۆتلەندییەکان دژی جیابوونەوەی بەریتانیان لە یەکێتی ئەوروپا.

نیکۆلا ستورگیۆن، وەزیر و سەرۆکی پارتی SNP لەبارەی برێکزت رایگەیاندووە، جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئابووری سکۆتلەندا دادەڕمێنێت و دەبێت لە ساڵی 2021، ریفراندۆمێکی دیکە بۆ سەربەخۆیی بکرێت.

 لە 18ی 9ی ساڵی 2014، لە ریفراندۆمێکدا لە گەلی سکۆتلەندا پرسیار کرا، "پێویستە سکۆتلەندا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ؟"، دوو ملیۆن و هەزار و 962 سکۆتلەندی بە نەخێر وەڵامیان دایەوە و یەک ملیۆن و 617 هەزار و 989 کەسی دیکە بە بەڵێ.

DW

H.J