فالح فه‌یاز: رێگەنادەین کار بۆ لەناوبردنی حکوومەت بکرێت

"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاری له‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن"

K24 - ھەولێر

فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکانی عێراق پارێزگاری لە هەر سەرۆک وەزیرانێک دەکەن، کە رێگەی دیموکراسییەوە هاتبێتە سەر دەسەڵات، هەروەها رێگەنادەین خەڵکێک کار بۆ لەنێوبردنی حکوومەت بکەن".

گوتیشی "هەندێک کەس خۆپیشاندانەکانیان بۆ ئەنجامدانی گەلەکۆمە لە دژی حکوومەت بەکارهێناوە و ئەو کەسانە ئامانجیان بووە خۆپیشاندانەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە".

ئاماژەی بەوەشدا "هیچ وڵاتێکیان بە هەبوونی پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار نەکردووە".

ھ.م