"گواردیۆلا بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان به‌ربژێری یه‌كه‌مه"
پێرێز ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی مه‌دریدی، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی راهێنه‌رێكه بۆ جێنشینی زێدان، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه گومانی له سه‌ركه‌وتنی زیزۆ له‌م وه‌رزه هه‌یه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات، له نێو چه‌ندان بژارده، گواردیۆلا به‌ربژێری یه‌كه‌می پێرێزه بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز لیستێكی راهێنه‌رانی ئاماده كردووه كه تێیدا ئاماژه به ناوی نونو سانتۆی راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی ولڤرهامپتن كراوه كه ئه‌و راهێنه‌ره دوێنێ له پرێمه‌رلیگ له نێو یاریگه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا هێنا.
خۆزێ مۆرینهۆ و پێپ گواردیۆلاش له نێو ریزی داواكراوه‌كانی پێرێزه بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان.
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پێپ گواردیۆلا زۆرترین خواستی له لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌سه‌ره.