پیكێ مه‌ترسی به‌شدارینه‌كردنی له یاری كلاسیكۆ له‌سه‌ره
ده‌بێته دووه‌م یاریزانی بارسێلۆنا مه‌ترسی سڕكرانی بۆ یاری كلاسیكۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر
بە هەمان شێوەی عۆسمان دێمبلی، جێرارد پیکێ بەرگریکاری بارسێلۆناش مەترسی بەشداری نەکرنی یاری کلاسیکۆی لەسەرە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، پیکێ پێش یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا خاوەنی چوار کارتی زەرد بوو و بۆ ئەوەی مەترسی بەشداری نەکردنی لە یاری کلاسیکۆ بۆ دروست نەبێت، بە ئەنقەست لە یاری شەوی رابردوو پێنجەم کارتی زەردی وەرگرتووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە سزا بدرێت و بەشداری کلاسیکۆ نەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ناوبژیوانی یارییەکە هیچ ئاماژەیەکی بەم کارەی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا نەکردووە.
بڕیاره یاری كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئیسپانیا له 26ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بكرێت.