"ئه‌یسی میلان له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره گه‌یشته رێككه‌وتن"
ئه‌م راهێنه‌ره به داواكارییه‌كه‌ی به‌رپرسانی میلان رازیبووه
میلان و لوسیانۆ سپالێتی گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی رۆسۆنێری وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتئی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه سپالێتی رازیبوونی خۆی بۆ به‌رپرسانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌ربڕیوه كه شوێنی جیامپاوڵۆ بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه سپالێتی ئه‌گه‌رچی ئینته‌ر میلانی جێهێشتووه به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه بۆیه ده‌بێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان كۆتایی پێبێنێت و پاشان له‌گه‌ڵ میلان ده‌ستبه‌كاربێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌منزیكانه میلان دوورخستنه‌وه‌ی ماركۆ جیامپاولۆ رابگه‌یه‌نێت و لوسیانۆ سپالێتی به راهێنه‌ری نوێ ده‌ستنیشان بكات.
یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئه‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ماركۆ جیامپاوڵۆ له كۆی 7 یاری له سێریا ئه‌ی 4 یاری دۆڕاندووه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
