رووسیا: با بۆ دانهوێڵهش ئۆپیك دابنێین
هاوشێوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت
K24 – ههولێر:
ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسی رایگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا و بەرپرس لە کشتوکاڵی وڵاتەکە پێشنیازی کردووە رێکخراوێک بۆ دانەوێڵە دروست بکرێت هاوشێوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت OPEC بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەلێکسی گۆردیێڤ جێگری سەرۆکوەزیران پێشووتریش لە ساڵانی رابردوو ئەو پێشنیارەی کردووە بۆ دامەزرانی "ئۆپێك بۆ دانەوێڵە". هاوکات وەزیری کشتوکاڵێش بووە بۆ ماوەی دە ساڵ تا 2009
بەڵام ئەو لێدوانەی گۆردیێڤ بە یەکەم لێدوان دادەنرێت بۆ راگەیاندنی ئەو بیرۆکەیەی بە شێوەیەکی ئاشکرا، دوای گەڕانەوەی بۆ ناو کاری حکومەت لە ساڵی 2018.
ئەمە لە کاتێکدایە گۆردیێڤ دوای کۆبوونەویە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئامانج لە "ئۆپێك بۆ دانەوێڵە" گەرەنتی کردنی سەقامگیری بازاڕی دانەوێڵەیە و هەماهەنگی سیاسەتی نرخە و چارەسەری کێشەی برسێتییە..
رووسیا گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گەنمە لە جیهان، هاوکات گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتیشە بەڵام ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک نییە.