چیك و پۆڵەندا دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن
7 کۆمپانیای پۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن
K24 - هه‌ولێر:
چیك و پۆڵەندا چاویان بڕیوەتە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان و دەیانەوت ژمارەی كۆماپانیاكانیان لەناوچەكە زیادبكەن، ھەر بۆیە چەندین شاندی ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئاستی باڵا، ئێستا لە ھەرێمی كوردستانن.
راوێژكاری بازرگانی پۆڵەندا تایبەت بە كوردستان 24ى رایگەیاند، ئەوان تەنھا 7 كۆمپانیایان لە كوردستان ھەیە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانیان بدەن.
باشبوونی دۆخی سیاسی و جێگیربوونی دۆخی ئابووری، سه‌رنجی زیاتری كۆمپانیا ئهورووپیيهكانی راكێشاوه، كه خۆيان بگه‌یه‌ننه هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستی سه‌رمایه‌كانیان و وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌كاندا.
پاڤیل ڕۆشناك یه‌كه له به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چیكه هه‌رز و خۆی له‌گه‌ڵ كولتوور فه‌رهه‌نگی كوردی ئاشنا كردووه و جلی كوردی پۆشیوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زۆرترین كۆمپانیای خۆیان بهێننه كوردستان.