تره‌مپ: سنوورمان بۆ توركیا له سووریا داناوه
نابێت ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كورده‌كان هه‌زاران جه‌نگاوه‌ریان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین به‌رده‌وام له سووریا بمێنینه‌وه و ئێمه سنوورمان بۆ توركیا داناوه و نابێت ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت و ئیدی ئه‌وه ئه‌ركی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی كورد و تورك دوژمنن له ناوچه‌كه و ئێمه خۆمان ناخزێنینه ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
دوای زنجیره تویته‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌باره‌ت به سووریا و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا، دۆناڵد تره‌مپ له وتارێكدا گوتی: به ئه‌وروپاییه‌كانم وت، وه‌رن هاووڵاتییه‌كانتان كه له ریزی داعش بوون و بكوژ و دڕنده‌ن وه‌ریان بگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان پێ نه‌دا و به گه‌مژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردین.
گوتیشی: ئه‌وه ئیتر ئه‌ركی توركیا، عێراق، سووریا، رووسیا و ئێرانه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌مه‌ریكایان خراپ به‌كارهێنا. زیاتر له 100 ملیار دۆلار خه‌رج كراوه تا ئێستا به‌ڵام هێشتا به‌ش ناكات و ده‌بێت ئه‌وروپاییه‌كان و ناتۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه وه‌ربگرن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوود له ئێمه وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ته‌نیا 50 سه‌ربازمان هه‌بووه له ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكدا و نامانه‌وێت ئه‌وان بخزێنه دۆخێكه‌وه كه له شه‌ڕه‌وه تێوه بگلێن. له دووری له چه‌ند كیلۆمه‌ترێك داعش هه‌یه و ئێرانیش نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه، كه رقی له داعشه و با ئه‌وان به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ و ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربازه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه و من وتوومه و ویستووشمه سه‌ربازه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه دوو ترلیۆن دۆلارمان خه‌رج كردووه، بۆیه داوامان كردووه توركیا و ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت وه‌ك پۆلیس به‌رده‌وام بێت و زۆر خه‌ڵك كۆكن و دڵخۆشن به‌و بڕیاره و ئێمه بانگه‌شه‌مان ئه‌وه بووه سه‌ربازه‌كانمان بكشێنینه‌وه و ئێمه داعشمان تێك‌شكاند. كاتێك ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست ئه‌فسه‌رێكی باڵامان پێی گوتم، ببوره سه‌رۆك چه‌كمان نییه. من ناتوانم گوێم له‌وه بێت. ناكرێت شتی وا رووبدات.
له باره‌ی كوردیشه‌وه گوتی: كورده‌كان هه‌زاران جه‌نگاوه‌ریان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وان دوژمنی سرووشتی توركیان و ئه‌وان سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئێمه نامانه‌وێت بخزێینه شه‌ڕی شۆڕشگێڕی و شه‌ڕی ئه‌وان و به‌و جۆره مامه‌ڵه ناكرێت و خوازیارین به باشی كاره‌كان بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ریه‌ك له رووسیا و چین پێیان ناخۆشه ئێمه بكشێینه‌وه، چونكه ئه‌وان پێیان خۆشه ئێمه له شه‌ڕدا بین و ئێمه توانای ناووكی خۆمان پێشخستووه و چه‌كمان پێشكه‌وتووه و چه‌ندین ساڵه ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌ین، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان هاتووه. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بێت هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێینه‌وه و من په‌یامم نووسیوه بۆ سه‌ربازه گه‌نجه‌كانمان و شه‌ڕی ئه‌فغان و شه‌ڕی عێراق و شه‌ڕی سووریا ناخۆشترین شه‌ڕ بووه و هه‌ركه‌سێك بووه‌ته قوربانی نامه‌ی تایبه‌تم بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نووسیوه و نامانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌وه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت ئه‌وه كۆتایی بێت و هه‌ر كاتێك به‌جێی بهێڵین ره‌نگه وه‌ك خۆی لێ بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر وتاره‌كانم و ده‌نگده‌ره سه‌ربه‌خۆكانیش ده‌نگیان به‌و گوتارانه‌م داوه. ده‌بێت كاری راست بۆ وڵاته‌كه‌مان بده‌ین.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری له‌كارلادانیشیه‌وه تره‌مپ گوتی: كۆشكی سپی سه‌رقاڵن و باس له كارلادان ده‌كرێت و ئه‌و بابه‌ته درووستكراوه. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دیموكراته‌كان و چه‌په تونده‌كان ئه‌نجامیان داوه، هه‌ڵه‌یه و بنچینه‌ی نییه. ئه‌و كه‌سه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا كردووه، زانیارییه‌كان زۆر هاوڕێیانه بووه و به‌داخه‌وه لێكدانه‌وه‌ی خراپی بۆ ده‌كرێت.