به مه‌راسیمێكی سه‌ربازی پێشوازی له ته‌رمی هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف كرا
سكرتێری حزبی سووریای ئاینده
K24 – دێرك:
سكرتێری پارتی سووریای ئاینده، هه‌ڤرین خه‌له‌ف، له سه‌ر رێگه‌ی قامیشلۆ له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه شه‌هید بوو.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری هاواری نزیك له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هه‌ڤرین خه‌له‌ف له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ قامیشلۆ، كه‌وتووه‌ته بۆسه‌وه و شه‌هید بووه.
هه‌ڤرین خه‌له‌ف له شارۆچكه‌ی مالكییه له 1983 له‌دایكبووه.
ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ بووه له حه‌له‌ب و دوای راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كوردی له 2014 له ناوچه‌ی جزیره بووه‌ته جێگری ده‌سته‌ی وزه‌ی كانتۆنه‌كه و دواتر هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئابووری جه‌زیره.
له 2018دا چووه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسی و له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حزبی سووریای ئاینده له شاری ره‌ققه كراوه‌ته ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه.
كوردستان24 ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی راسته‌وخۆ رووماڵی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی هه‌ڤرین خه‌له‌فی كرد، كه به مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری و به نمایشی سه‌ربازی له دێرك به‌خاكسپێردرا.