كوردستان24 ورده‌كاری شه‌هیدبوون و برینداربوونی زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی ده‌خاته‌ڕوو

ده‌یانویست ئیدانه‌ی هێرشه‌كان بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان24، سۆران كامه‌ران له‌ ته‌لته‌مر، رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتی گردبوونه‌وه‌ بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا، به‌ڵام به‌ فڕۆكه‌ بۆردومان كران و زیاتر له‌ 100 ژن و منداڵ شه‌هید بوون.

سۆران كامه‌ران گوتیشی: زۆرینه‌ی ره‌های قوربانییه‌كان، منداڵ و ئافره‌تن و بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا گردبوبوونه‌وه‌، له‌ ناویشیاندا 3 رۆژنامه‌نووس هه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی ئۆكرانی هه‌یه‌.