جگهرهی ئهلیكترۆنی ملیاران دۆلاری بهكاربهرانی دهسووتێنێت
بەھای بازرگانیكردن بە جگەرە ئەلیكترۆنییەكان
K24 – ههولێر:
بەھای بازرگانیكردن بە جگەرە ئەلیكترۆنییەكان بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت.
بەگوێرەی نوێترین داتاكان، ئێستا زیاتر لە 460 بڕاندی بازرگانی جۆراوجۆر لە بازارە جیھانییەكاندا ھەن و ئامارەكانی ساڵی رابردوو دەریدەخەن كە ژمارەی بەكارھێنەرانی ئەو جۆرە جگەرەیە بۆ 41 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2011 كە ئەو كات تەنیا 7 ملیۆن كەس بووە.
ھاوكات ئەو گەشەیەی، كە لە ژمارەی جگەرە كێشەكاندا تۆماركراوە بووەتە ھۆكار كە قەبارەی ئەو بازاڕە روو لەبەرزبوونەوە بكات و ساڵی رابردوو 19 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، پێشبینی دەكرێت گەشەی بازاڕەكە بەتێكڕای سەدا 25 ی ساڵانە گەشە بكات و تاوەكو ساڵی 2025 بگاته 47 ملیار دۆلار.
بازاڕی جگەرەی ئەلیكترۆنی ھەر یەك لە وڵاتانی ئەمهریكا، بەریتانیا و فەرەنسا بەگەورەترین ھەژماردەكرێن لە جیھاندا و قەبارەی خەرجییەكان ساڵی 2018 گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار.