ڤیدیۆ.. سوپای سووریا گه‌یشته منبج
سوپای سووریا بڵاوه‌ی پێكرا
K24 – هه‌ولێر:
سوپای سووریا له‌سه‌ر بانگهێشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گه‌یشته منبج.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سوپای سووریا به ته‌واوی له منبج بڵاوه‌ی پێكراوه.
گه‌یشتنی سوپای سووریا بۆ منبج دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه كشانده‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی سووریا دیمه‌نی گه‌یشتنی سوپای بۆ منبج بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌شكرد، هاووڵاتیان پێشوازییان له‌و سوپایه كردووه.
گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا دوای ئه‌وه هات، كه به سه‌رپه‌رشتی رووسیا، دیمه‌شق و هه‌سه‌ده گفتوگۆ كرد و رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، كه به هۆی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه درووست بووه.